بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٢١ی ڕەزبەر گرووپێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوە سەر پایگایەکی سپای پاسداران لە ناوچەی سەوڵاوای مەریوان و، لەم هێرش کردنە ٥ کەس لە هێزەکانی رێژیم بە توندی بریندارکراون وتا ئێستاش بە رەسمی هیچ لایەنێکی چەکدار ئەم هێرش کردنەی وە ئەستۆ نەگرتوە.
لە ماوی حەوتووی ڕابردوودا چەندین شەروپێکدادان لە نێوان هێزەکانی رێژیم و گرووپە چەکدارەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان هاتووتە ئاراوە. هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە چەند بەکرێگیراوی کورد لە کامیاران وڕەبەت و بۆکان کورژراو بریندارکراون. کۆماری ئیسلامی هەمووکاتێک لە راگەیاندنەکانی خویدا ئەم هێرشانە بە دەستی دەرەکیی گرێ دەداو، هەوڵی ئەوەیە بیانبەستێتەوە بە گرووپە تیرۆریستیەکان و، هەمووکات وڵاتانی دەراوسێ وەکوو توورکیەو عەرەبستان بە تاوانبار دەزانێ.تا بەم چەشنە نارەزایەتیی و وزاڵەهاتوویی گەلی کورد لە ئێران بە ڵاڕێدا ببات.