محه‌ممه‌دساڵح بیرامی باوكی شه‌هیدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری مه‌هاباد كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی كوردستان و كورد، ڕۆژی٢١ی ڕه‌زبه‌ر محه‌ممه‌دساڵح بیرامی باوكی شه‌هید وه‌لی بیرامی ناسراو به وه‌لی ئیبراهی له شاری مه‌هاباد به هۆی نه‌خۆشی و پیری ماڵاوایی له ژیان كرد.
خۆالێخۆشبوو كه‌سێكی ناسراو و گه‌لدۆست و هه‌تا بڵێی پێشمه‌رگه خۆشه‌ویست بوو له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆر ڕێزی لێده‌گیرا. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شدار خه‌میان ده‌زانێ.