بە پێی هەواڵی گەیشتوو لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، مامۆستا مەلا ئەبۆبەکەری پاکزاد ناسراو بە مەلا ئەبۆبەکری دوڵەتووی سەردەشت لە تەمەنی ٤٣ساڵەیی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا ئەبۆبەکری پاکزاد کەسایەتیەکی تێکۆشەروخۆشناوی ناوچەکە بوو، کە چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر دەکرێ و، زیاتر لە ٧٥ شەو لە ژووری تاکەسیی ئیتلاعات ئازار دەدرێ، هەتا بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانەوە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی بە ناچار رۆژهەڵاتی کوردستان بەجێدەهێڵێ و ئاودیوباشووری کوردستان دەبێ و، لە شارۆچکەی حاجیاوا لە کەناری کاروباری ئاینی، وەکوو لایەنگەرو دۆستی حیزبی دیمۆکرات هەڵسوکەوت دەکا و زۆرجارخەمخۆرانە بەهانای حیزبەوە هاتووە.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە دەستدانی ئەم کەسیاتییە خۆشناوە بە خەسارێک دەزانێ و، وێرای پرسەوسەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و سەرجەم کەسوکاری ئەوئازیزە ، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.