چاره‌نووسی ئاسۆ ڕه‌مه‌زانزاده، چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له له ڕۆژی یه‌كی خه‌رمانان له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌م شاره ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌گریی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئاسۆ ڕه‌مه‌زانزاده له دایكبووی ساڵی ٦٦، كوڕی عومه‌ر و خه‌ڵكی شاری سه‌قز ڕۆژی یه‌كی خه‌رمانان له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ چاره‌نووسی ناڕوونه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌ڵێ، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌مه‌زانزاده و سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و زیندانه‌كان هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی نه‌زانراوه و بنه‌ماڵه‌ی زۆر نیگه‌رانن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ته‌نیا زانیارییه‌ك كه به بنه‌ماتڵه‌كه‌یان داوه ئه‌وه‌یه كه كوڕه‌كه‌یان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه گواستۆته‌وه و وێڕای سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان پێنه‌داون.