لولقمان و زانیار مورادی، دوو به‌ندكراوی مه‌حكوم به ئێعدام له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج كه ماوه‌ی ٨ ساڵ له‌وه‌پێش ده‌سبه‌سه‌ر كراون و له چاوه‌ڕوانیی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان دان.
به‌پێی ڕاپۆرتی بڵاوکراو ماوه‌ی ٢ ساڵ و نیوه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ئێران هیچ ئاوڕێك له په‌روه‌نده‌ی ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده نه‌دراوه‌ته‌وه.
له دوایین دادگایی ئه‌وانه كه مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٣، كه ساڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ره‌كه‌یان داوای بۆ كردبوون، داوای ٣ شایه‌تحاڵیان كردبوو كه بێ تاوانی خۆیان بسه‌لمێنن به‌ڵام قازی پێوه‌ندیدار ده‌ڵێ: به هۆی ته‌كمیلنه‌بوونی په‌روه‌نده‌كه‌یان بۆ كاتێكی دیكه دوا خراوه.
ئه‌م په‌روه‌نده‌یه بۆ ته‌كمیكرانی تا ئێستا ٣ جار بۆ مه‌ریوان ناردراوه به‌ڵام به بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك بۆ تاران گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا پێیان گوتوون كه له پێوه‌ندیگرتن به بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه خۆیان بپارێزن.
لوقمان و زانیار مورادی له ڕۆژانی ١٣ و ١٤ی گه‌لاوێژی ساڵی ٨٨ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كران و ڕۆژی ١ی به‌فرانبار به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له حیزبێكی كوردیی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران و كوشتنی كوڕی پێشنوێژی شاری مه‌ریوان حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا و له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه و هه‌روه‌ها دیوانی باڵای وڵات ته‌ئید كرایه‌وه و هه‌ر ئێستا لوقمان و زانیار موردای له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جدا ڕاگیراون و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان ده‌كه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌ش ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌ندكردنی ئه‌م دوو زیندانییه سیاسییه به ناقانوونی ده‌زانن و داوای ئازاد كردنیان كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌ڵێ :بۆ دانپێدانان به كوشتنی كوڕی پێشنوێژی مه‌ریوان له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه و به‌ڵگه‌ی ته‌واویاشیان بۆ بێتاوانیی خۆیان هه‌یه و ئیزنیان شایه‌تحاڵه‌كان نه‌دا كه له دادگادا ئاماده بن.
به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له په‌روه‌نده‌ی ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسییه و پێڕانه‌گه‌یشتنی دادگا به شێوه‌ی پێویست ئه‌م دوو به‌ندكراوه به بێ هیچ پاساوێكی قانوونی له زینداندا ماونه‌ته‌وه.
باوكی زانیار موردای ده‌ڵێ: په‌روه‌نده‌كه‌یان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات گرێ پووچكه كرا و به شێوه‌ی گوماناوی ماوه‌ته‌وه. ئیزن ناده‌ن كه دادگای تاوانه‌كان دادگایی بكرێن و نه داواكارییه‌كانیان بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی بارودۆخیان جێبه‌جێ ده‌كرێ.
پێشتر چه‌ندین جار مسته‌فا شێرزادی، پێشنوێژی مه‌ریوان بۆ تاران بانگ كرا به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ بڕیارێك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌روه‌نده‌یه نه‌دراوه.
له حاڵێكدا كه ڕێكخراوی لێبوودرنی نێوده‌وڵه‌تی پێشتر به ده‌ركردنی به‌یاننامه وێڕای وریاكردنه‌وه‌ی كۆماری‌ئیسلامی، داوای ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسییه‌ی كردبوو، ئه‌م دوو به‌ندكراوه به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له یه‌ك قه‌ده‌میی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێدام دان و چاره‌نووسیان هه‌روا ناڕوونه.