لقی ٢٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تاران حوكمی ٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئیسماعیل عه‌بدی، سكرتێری كانوونی سێنفیی مامۆستایان داسه‌پاند.
ئیسماعیل عه‌بدی ڕۆژی ٦ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٤ پاش ڕووداوی ناڕه‌زایه‌تیی فه‌رهه‌نگیانی ئێران سه‌باره‌ت به ناله‌باریی په‌روه‌رده و فێركردن، وه‌ك نوێنه‌ری شورای هاوئاهه‌نگی پێكهێنانه سێنفیی مامۆستایانی سه‌راسه‌ری ئێران بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی جیهانیی مامۆستایان له هه‌وڵی چوون بۆ وڵاتی كاندادا بوو كه به شێوه‌یه‌كی ناقانوونی ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
سكرتێری كانوونی سێنفیی مامۆستایان كه پێشتر ماوه‌ی ١١ مانگ ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو و له دادگای سه‌ره‌تایی له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو به سه‌رۆكایه‌تیی قازی سه‌له‌واتی حوكمی ٦ ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
عه‌بدی به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به حوكمه ناقانوونییهكهی خۆی هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌وتووی مامۆستا بۆ ماوه‌یه‌كی ناڕوون مانی له خواردن گرتبوو و به پێكهێنانی كه‌مپه‌ینه‌كانی پشتیوانیكردنی به‌ربڵاوی مامۆستایان و چالاكانی مه‌ده‌نی پاش تێپه‌ڕبوونی ١٦ ڕۆژ به دانانی بارمته‌ی ٣٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
سكرتێری سێنفیی مامۆستایان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی سه‌مانه ئهسهدخانی له ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له لقی ٣٦ی پێداچوونهوهئامادهبوو و به تاوانی كۆبوونه‌وه‌ی سێنفی مامۆستایان له ١٠ی ڕهشهممهی٩٣ و ١٧ی بانه‌مه‌ڕی ٩٤ حوكمی ٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ڕۆژی ١٦ ڕهزبهرلای ئه‌مساڵ به پارێزه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا