كرێكارێك له شاری سنه به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كاری و تێكڕمانی بیری ئاو گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدانی پێكهێنانی ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری، له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا لاوێك به ناوی غالب مه‌لایی خه‌ڵكی ئاوایی تودارمهلای سه‌ربه شاری سنه، له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی بیردا، بیره‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌ڕووخێ و گیانی له ده‌ست ده‌دا.
ئه‌م ڕووداوه كاتێكی ڕووداوه كه به ئه‌تڵه‌س ئه‌م بیره‌یان 7 میتر قوڵ كردبوو و كرێكاره كه بۆ چاولێكردنی چووبووه خوارێ و و له ناكاو بیره تێكدهڕمێ و ده‌كه‌وێته ژێر خۆڵه‌وه له جێ‌دا گیانی لێده‌ستێندرێ.
شایانی باسە ماوەیەک لەمەوپێش لە شاری سەردەشت شاهید رووداوی لەم چەشنەبووین کە لاوێکی دیکە گیانی لەدەست دا.جێگەی ئاماژەیە لە حەوتووی ڕابردوودا لە ئێران تەنیا لە ٢٤کاتژمێر ١١کەس لە کرێکاران لە کاتی کارکردن وبە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کاری لە شوێنی کارکردن‌دا، گیانیان لە دەست داوە