هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری ورمێ كه له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌كانی ئێران بریندار بوو، زیاتر له ٣ حه‌وتوو له ده‌سبه‌سه‌ركرانی تێپه‌ڕبوو هیشتا چاره‌نووسی ناڕوونه.
به‌پێی راپۆرتی ماف نیوز، ڕۆژی ٢٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له نێوان ئاواییه‌كانی قه‌سرك و هشتیان سه‌ربه سۆما و برادۆست له ٧٠ كیلۆمیتریی باكووری ورمێ، هێزه‌كانی ئینتزامیی ئێران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ماشێنێكی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرد و له ئاكامدا كه‌سێك كوژرا و بێهزاد مه‌حموودنژادیش بریندار و پاشان ده‌سبه‌سه‌ركرا.
بێهزاد مه‌حمودنژاد خه‌ڵكی گوندی گیچی به هۆكاری ناڕوون له نه‌خۆشخانه له ژێرچاودێریی ئه‌منیه‌تیی و پزیشكیدا خه‌وێندراوبوو و ئێستا ده‌سبه‌سه‌ر كراوه. به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری ته‌قه لێ‌كردن و ده‌سبه‌سه‌ركرانی له لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه ئه‌ركان سه‌عیدی، كوڕی شه‌وقی خه‌ڵكی گوندی گیچی له ئاكامی ئه‌م ته‌قه‌لێكردنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕێژیم كوژراوه، پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ناوبراو له نیوه شه‌ودا به بنه‌ماڵه‌كه‌شیان ڕاگه‌یاندوه كه ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له هیچ مزگه‌وتێك به‌ڕێوه نه‌چێ.