بە گویرەی ناوەندی داداتای ئێران ئابووری ئەم وڵاتە چیتر توانای بەرهێنانی دەرفەتی بۆ دابین کردنی کارو پێشە نیە.
ئەگەرچی مەبەستی دەوڵەتی روحانی گەیشتن بە گەشەی ئابووری بوو لەم بارەوە سەرۆکی دەوڵەت وهاوکارانی دەیان جار ڕایانگەیاندوە کە ئابووری ئێران لە بەستن وبێجمەیی دەربازیی بووەو گەیشتووتە قوناخی گەشەکردن.
بەڵام ئەم ئیدعاکردنە لە لایەن بەرپرسانەوە لەگەڵ داتاکان لەم بارەوە ناتەباو دوور لەڕاستییە ، هەروەها هەڵکشانی رێژەی بێکاری گەشەی بێکاری لە بەشی وەرزیری وسەنعەت دابەزیوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندنی ئاماری ئێران لە ساڵی ڕابردوو حەشیمەتی ئەوانەی کە کاریان هەبووە تا ئاستی ١.٦لەسەد کەمبووتەوە
ئەم هەلومەرجەش لە بەشی ئابووریدا باس لە دابەزینی بەرهەمهێنان دەکات و نالەباری دۆخی ئابووری وڵات دەکا وتەنانەت گەێشتووتە ئاستێک کە ناوەندی توێژینەوەی مەجلیس نەیتوانی چاوی لێدابپووشێ و لە تازەترین ڕاپۆرتی خوێدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای وادەو بەڵێنییەکانی دەوڵەتی روحانی کە گەشەی ئابووری نزیک بە ٤دەرسەدی باس کردوە، ئابووری ئێران هیچ گەشەیەکی بەخۆی نەبینیوە و نەیتوانیوە هەلی کار و بەرهەمهێنان برەخسێنێ.
ئەگەرچی دەوڵەتی روحانی دوابەدوای واژۆ کردنی “بەرجام” و لاچوونی تەحریمەکان بە خۆشبینییەوە باسی لە گەشەی ئابووری ئێران کرد،بەڵام گەندەڵیی ئیداری، سیستمی بەرتیل وپووڵشویی و نەبوونی لێپرسینەوە لە بنکە زلهێزەکانی ئابووری لە ئێران کە گرێدراون بە رێبەری نیزام ومافیای سپای پاسداران، بۆتە هۆی بەستنی ئابووری ئێران ورێگرە لە گەشەی هەمەلایەنەی ئابووری وڵاتی ئێران.