چاوەدێری مافی مرۆڤ لە سووریە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هێرشکردنی سەرلەنوێی فرۆکەشەڕکەرەکانی رووسیا بەسەر شاری حەڵەب کە بەشێک لە دژبەرانی بەشارئەسەد لەوشارە دان،ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٥٠کەسی دیکە بوونەتە قوربانی.
لە شاری حەڵەب ناوەندێک پزیشکیی و گۆرەپانیکی یاریی کردن کراوەتە ئامانج و هەواڵەکان باس لە کوژران وبرینداربوونی دەیان کەسی بێدیفاع دەکەن
لەم بارەوە “بوریس جانسون”، وەزیری کاروباری دەرەوەی بریتانیا،بە ئاماژە بەوەی کە رووسیا تاوانبارە لە هێرش کردن بەسەر کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان لە سووریە داوای مانگرتنی کردوە بەرانبەر بە باڵێوزی رووسیاو نارەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە بۆردومان وکوشتاری خەڵکی سووریە بە دەستی ئەو وڵاتە.
لە دەسپێکی شەری نێوخۆیی سووریە بەشیکی بەرچاو لە خاکی ئەو وڵاتە لە ژێردەسەلاتی بەشارئەسەد دەرهات و بووبە جێگەی ملمانێی سیاسی وشەری نێوان زلهێزەکانی ناوچە وجیهان.