واشنگتۆن له ڕاپۆرتێكی خێرادا ڕایگه‌یاند كه ئه‌رته‌شی وڵاته‌كه‌ی مۆڵگه‌ی ئهنساروئهڵای شیعه‌كانی هاوپه‌یمانی سپای پاسدارانی بۆردومان كرد‌و گوتی ئه‌م به تۆڵه‌ی هێرشی مووشه‌كیی بۆسه‌ر ناوه‌كانی ئه‌مریكا بووه و به‌شێوه‌یه‌ك كۆماری ئیسلامیشی وریاكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، فڕۆكه شه‌ڕكه‌رانی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا ڕاداره‌كانی ئه‌نساروڵای شیعه‌كانی هاویه‌پمانی ئێرانیان له وڵاتی یه‌مه‌ن بۆردومان كرد.
پێناتگۆن ڕایگه‌یاند كه سایتی ڕاداریی ئه‌م رێكخراوه توندڕه‌وه‌ی یه‌مه‌ن ته‌قیوه‌ته‌وه. پێشتریش گوتبووی وه‌ڵامی هێرشی مووشه‌كیی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن ده‌ده‌ینه‌وه.
له لایه‌كی دیكه هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس ڕۆژی ڕابردوو له زمان كاربه‌ده‌ستێكی پله به‌رزی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه ئه‌م ناوگانانهی ئا‌مریكا له ده‌ریای سوور ڕاكێت باران ده‌كرێ.
كاربه‌ده‌ستانی ئا‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م بروایه‌ن كه ئه‌م مووشه‌كانه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئهنساوڵای یه‌مه‌ن كه له لایه‌ن سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێ هاویشتراوه.
وته‌بێژی پێنتاگۆن پێشتر وریای كردبوونه‌وه كه هێرشی مووشه‌كی بۆسه‌ر ناوگانهكانی ئا‌مریكا ده‌سدرێژیی ڕاشكاوانه‌یه بۆسه‌ر ئا‌مریكا كه ده‌بێ وه‌ڵامی بدرێته‌وه هه‌ر كه‌س ئه‌م كاره‌ی كردبێ خۆی خستۆته مه‌ترسییه‌وه.