تا ئێستا ٦ كارمه‌نده ده‌ركراوه‌كه‌ی فه‌رمانداریی قه‌سری شیرین بۆسه‌ر كاره‌كانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له كردستان، ڕۆژی ١٤ خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بڕیاری ڕاسته‌وخۆی پارێزگاری كرماشان 6 كارمه‌ندی فه‌رمانداریی شاری قه‌سری شیرین له ڕێكخراوی هاویاریی شاره‌دارییه‌كانی پارێزگا له قه‌سری شیرین كاریان ده‌كرد ده‌ركران.
زیاتر له 6 مانگه كه 6 كارمه‌ندی سه‌ربه فه‌رمانداریی قه‌سرس شیرین كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هاویاریی شاره‌دارییه‌كانی پارێزگادا هه‌بوو، ده‌ركراون و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ده‌كرانی ئه‌م كارمه‌ندا له حاڵێكدابوو كه پارێزگاری كرماشان پێش هه‌ڵبژاردن بڕیاری دابوو كه پێداچوونه‌وه به كارمه‌ندانی گرێبه‌ست ده‌كا و كه‌سانێكی ده‌ركردوه كه ماوه‌ی ١٠ بۆ ١٥ ساڵه له به‌شه جیاجیاكانی پێوه‌ندیدار كاریان كردوه.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان ، پارێزگای كرماشان له سه‌فه‌ری كاریی خۆی بۆ قه‌سری شیرین كه پێش هه‌ڵبژاردن بوو به‌ڵێنی دا كه كارمه‌نده‌كانی به شیوه‌یه‌كی دیكه ڕێك بخاته‌وه و هه‌ر بۆیه ٦ كه‌سی به بێ تێبینی بێكار كرد.
ئه‌م كه‌سانه كارمه‌ندی فه‌رمانداریی قه‌سری شیرین بوون كه مووچه‌یان له ڕێكخراوی هاویاریی شاره‌دارییه‌كانی پارێزگای كرماشان وه‌رده‌گرت كه ساڵانه ته‌نیا له سنووره په‌روێزخان، ٤ میلیارد دۆلار داهاتی هه‌یه.
شایانی باسه كه سه‌ره‌ڕای داواكاریی ئه‌م كارمه‌ندانه بۆسه‌ر كاره‌كانیان هه‌ر كام له‌م دوو دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه ئه‌وی دیكه خه‌تابار ده‌كا.