بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ماوەیەکەن سیخۆرەکانی رێژیم لە کۆروکۆبوونەکانی خەڵک لە شارەکانی کوردستان خۆیان بە تەشکیلات و لایەنگەری حیزبی دیموکرات لە قەلەم دەدەن و ،بەم جۆرە خەڵک ولاوانی کوردپەروەر لە داو دەخەن.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن کە ئەو سیخۆرانە بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک ڕابکێشن لەسەر مۆبایل وتار وێنەو دروشمی حیزبییان پێیەو، باس لەوەدەکەن ئەگەر کەسێک بیهەوێ بچێتە نێو رێزی پێشمەرگەوە ئاسانکاریی بۆی دەکەن.
ئەم پیلانە لە درێژەی خۆ ئامادەکردن وترسی ناوەندە ئەمنییەکانی سەبارەت بە چالاکانی کورد لە نێوخۆی وڵات وهەروەها جمۆجۆلەکانی ئەم دواییانەی هێزی پێشمەرگە کە کەشیکی ئەمنیەتی بەسەر شاروگوندەکانی کوردستان کشاوە.
هەروەها بە پێی هەوالیکی دیکە لە نێوخۆی وڵات چەند رۆژ لەمەوپێش سپای پاسداران دەچنە گوندی سەرشێوی سەقز و، سەردانی قوتابخانەکان دەکەن و دوای بڵاوکردنەوەی نەختیک یارمەتیی، داوا لە قوتابیان دەکەن کە ناوی خۆیان لە لیستەی بەسیج بنووسن و ببنە هاوکاری سپای پاسداران