بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە دەستمان گەیشتوە هاووڵاتیکی شاری شنۆ لە ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی بە هۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە لە لایە ئیتلاعاتەوە ، رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
«حاسڵ عەزیزی» خەڵکی گوندی “قەرەسەقەڵ ” کە چەند رۆژ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیی بە حیزبێکی ڕۆژهەڵاتییەوە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆرەوە بۆ ئەوەی دان بە تاوانی نەکراودا بنێت، دۆخی جەستەیی تێک دەچێت و بەناچار رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی لە شاری شنۆ دەکرێت.
بە پێی سەرچاوەی ئاگادار هیزەکانی ئیتلاعات لە نەخوشخانەش نەیانهیشتووە بنەماڵەکەی سەردانی بکەن و تەنانەت بۆ شوێنێکی دیکە دیگوازنەوە،ناوبراو ئێستاش بە هۆی ناجێگربوونی باری جەستەیی لەژێر چاوەدیری پزیشکیی دایە.
ماوەیەکە گیراوانی کورد لە زیندانەکانی رێژیم زیاتر لە جار ئەشکەنجە دەکرێن و دەیانهەوێت بە گوشاری جەستەیی وئەشکەنجەدانی زیندانیانی کورد دان بە کارو کردەوەی نەکراو بهێنن.
جی وەبیرهێنانەوەیە دوابەدوای هاتنەئارای شەروتێکهەڵچوونەکانی نێوانی هێزی پێشمەرگەو هیزەکانی رێژیم لە ناوچەکانی کوردستان شەپۆلێکی نویی لە دەسبەسەرکردنی خەڵکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردو دوای شەری گوندی “قەرەسەقەڵ” و جمۆجۆڵی بەرچاوی هێزی پێشمەرگە لە هاوینی ڕابرددو ژمارەیەک بەرچاو لە خەڵکی شارەکانی شنۆ،بۆکان،مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی ئۆپۆزسیونی کورد دەستبەسەرکراون.