ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە بۆ گوشار خستنەسەر ئیحسان فەتاحی باب ودایکی بە بارمتە دەگرن.
ئیحسان فەتاحی چالاکی سیاسیی کورد کە ئێستا لەیەکێک لە وڵاتانی ئەرووپایی پەنابەرە ، ماوەێک لەمەوپێش ئیدارەی ئیتلاعاتی شارە پاوە بۆ گوشاری زیاتر بەسەر بنەماڵەکەی باوک دایکی بە بارمتە دەگرن و ، بۆ ئازادکردنیان داوای ٣٢٠ملیۆن تمەن دەکەن.
“ئیبرایم فەتاحی و گەردە پووشوەند “باوک و دایکی ئیحسان فەتاحی لە نێوەراستی مانگی پووشپەرەو لە لایەن ئیتلاعاتی رێژیمەوە لە شاری پاوە دەستبەسەر کراون هەروەها سمایل فەتاحی برای ئیحسان فەتاحیش بانگ کراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دەسبەسەری دەکەن.
ئیحسان فەتاحی، رۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی بە هۆی گوشار و دەسبەسەرکرانی پەیتاپەیتا لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی رێژیمەوە، بە ناچاری زێدی خۆی بە جیدەهێڵێ و لە ماوەیەک کە لە شاری کرماشان دەسبەسەرکرابوو،بە دانانی وەسیقە ئازاد دەبێ.
وەسیقەی ئازادکردنی باخەسێوێک بووە بە پانتایی سێ هیکتار کە دادگای رێژیم دەستی بەسەر داگرتوە.