به‌پێی ڕاپۆرتێك كه ڕێكخراوی ده‌ربازكردنی منداڵان بڵاویكردۆته‌وه، لە هه‌ر ٧ چركه‌دا مێرمنداڵێكی كچ له خوار ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیدا به مێر ده‌درێ.
ڕێكخراوی ڕزگاركردنی منداڵان ئه‌م ڕاپۆرته‌ی به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كچان بڵاوكرده‌وه، له‌م لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌دا هاتووه كه كچانی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ ناچار ده‌كه‌ن كه مێر به پیاوانی گه‌وره‌تر له خۆیان بكه‌ن، ئه‌م بابه‌ته زیاتر له وڵاتانی ئاسیایی وه‌ك هیند، ئه‌فغانستان وئێران و سومالی باوه.
ئه‌م ڕێكخراوه ده‌ڵێ پێكه‌ونانی ژیانی مێرمنداڵان ده‌توانێ زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت له ناو كچان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بكاته‌وه.
شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون، هه‌ژاری، قه‌یرانی مرۆیی ده‌توانێ له هۆكاره‌سه‌ره‌كییه‌كانی به زۆر به‌شوودانی كچانی كه‌م ته‌مه‌ن بێ، مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مێرمنداڵێك وه‌ك فێركردن، گه‌شه و مافی منداڵیی لێزه‌وت ده‌كرێ.
ئه‌م مێرمنداڵانه‌ی كه ژیانی هاوبه‌ش پێك دێنن زۆربه‌یان ده‌با له قوتابخانه‌كان بایه‌ن ، نه ئه‌وی كه له ماڵهداندا توندوتیژییان له‌گه‌ڵ بكرێ و درسدرێژیی جینسیان بكرێته‌سه‌ر و هه‌ر به منداڵی منداڵیان ببێ و زۆربه‌یان له‌م ڕێگه‌یه‌وه تووشی نه‌خۆشیی ئیدز ده‌بنه‌وه.
وڵاتانێك كه خراپترین بارودۆخیان بۆ خوێندنی كچان و ژنان، مێردكردن به منداڵی، دوو گیانی له ته‌مه‌نی كه‌م، مردنی دایكان و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ژنانی پارلمانتار پۆلێن به‌ندی كراوه كه زیاتر وڵاتانی چاد، نیجر، ئافریقای ناوه‌ندی، ماڵی و سومالی ده‌گرێته‌وه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها باس له كچانێك ده‌كا كه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ری یان له ڕه‌وتی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕدان مه‌ترسیی زوو به‌شوودانیان له‌سه‌ره و زۆربه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه كچه‌كانیان بۆ ده‌ربازبوون له هه‌ژاری و مه‌ترسیی درسدرێژیی جینسی ناچاریان ده‌كه‌ن مێرد بكه‌ن.
سندووقی منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌زنده‌ی ئه‌مه‌ی كردوه كه ڕێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه به منداڵی به‌مێرد دراون هه‌ر ئێستا زیاتر له ٧٠٠ میلیۆن كه‌سه به‌ڵام تا ساڵی ٢٠٣٠ له ٩٥٠ میلیۆن كه‌س تێپه‌ڕ ده‌بێ