دوو به‌ندكراوی سیاسیی كوردی مه‌حكوم به زیندانی هه‌تاهه‌تایه له زیندانی سه‌ڵماس له مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كراون.
سابیر مامدی و نه‌زمین حه‌یده‌ری دوو هاووڵاتیی كورد كه هه‌ر ئێستا له به‌ندیخانه‌ی شاری سه‌ڵماس گیراون، ماوه‌ی ٣ ساڵه مه‌ره‌خه‌سیان پێنه‌داون.
سابیر مامدی له دادگای شاری سه‌ڵماس حوكمی گرتنی هه‌تاهه‌تاییه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا و، پاشان له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات، بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری سه‌ڵماس گواسترایه‌وه. ناوبراو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه وه‌پاڵی درابوو ڕه‌تی كردۆته‌وه و سه‌باره‌ت به ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی شكایه‌تی كردبوو، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ وه‌ڵامێكی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه. ناوبراو له بارودۆخێكی ڕووحیی خراپ‌دا ده‌ژی. پێویست به ئاماژه به له ڕه‌وتی دادگایی كردنی، پارێزه‌ره‌كه‌ی مافی ته‌واوی نه‌بووه كه به‌رگریی له په‌روه‌نده‌كه‌ی بكا و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نامه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ ده‌زگایی قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی له‌م شاره ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
سابیر مامدی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ، كوڕی ئه‌سعه‌د خه‌ڵكی گوندی دریك سه‌ربه شاری سه‌ڵماس و ئامۆزای ڕه‌زا ئیسماعیلی مامدی به‌ندكراوی پێشوو كه ڕۆژی ٤ خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٣ له زیندانی سه‌ڵماس به‌تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی ئێعدام كرا. سابیر پێشتریش به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبێكی كوردی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و ٣ ساڵ زیندانی كرا.
ئه‌م هاووڵاتییه كورده ڕۆژی ١٠ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٩٢ دووباره‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری سه‌ڵماس ده‌سبه‌سه‌ر و پاش لێكۆڵینه‌وه و دادگایی كردن حوكمی هه‌تاهه‌تایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا.
نه‌زمین حه‌یده‌ری، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی مه‌حكوم به زیندانی هه‌تاهه‌تایه ماوه‌ی ٣ ساڵه به بێ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی له به‌ندیخانه‌ی شاری سه‌ڵماس دایه.
نه‌زمین حه‌یده‌ری خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس، بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٩٢ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر و له داگای هه‌مان شاری به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی هاوكاری كردنی حیزبێكی كورد حوكمی هه‌تاهه‌تایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ناوبراو ئه‌م تۆمه‌ته ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.