بە پێی ئەو زانیاریانەی کە گەیشتوو کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە گوندی “پوشاوێ” سەربە شاری شنۆ لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەتاکووئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەم کچە تەمەن ١٧ساڵە روون نەبووتەوە و ئەگەری زۆرە هەر بە هۆی کێشەی بنەماڵەوە خۆی هەڵواسی بێ.
چەند ساڵێکە دیاردەی خۆکوژی کە لە ئاستی ئێراندا پەرەئەستاندوەو ئەم کێشەیە لە شارەکانی کوردستان منداڵان و مێرمنداڵانیشی گرتوتەبەر.
لە ساڵی ٩٤ شاهید چەندین نموونەی رووداوی خۆکوژی لە نێو مێرمنداڵان بووین لە شارەکانی کوردستان، کە کارناسانی بواری کۆمەڵایەتیی و ڕەواناسیی منداڵ، ئەم دیاردە بە کارەساتێکی کۆمەڵایەتی لە قەڵەم دەدەن کە بەرەو ئاراستەیەکی مەترسیدارتر دەچێ.
“هادی شەریعەتی” مافناس و چالاکی بواری منداڵان لە وتووێژێکدا لەم بارەوە دەڵێ:
خۆکوژی منداڵان ومێرمنداڵان لە ئێران گەیشتووتە سنووری وریاکردنەوە، ناوبراو ئازاردانی منداڵان، گوشار و زەختی نیزامی ئامووزشی، بەشوودانی زۆرە ملێی، لاسایی کردنەوەی ئێعدامی بەرچاو و، بێ عەداڵەتی ودابەشبوونی نایەکسانیی داهاتەکان بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان بەسەرەکییترین هۆکاری خوژی منداڵان ومێرمنداڵان دەزانێ.
ئەم مافناسە لە درێژەی وتووێژەکەیدا دەڵێ: لاسایی کردنەوە ئیعدامی پیش چاوی خەڵک لە گەمەی منداڵانی ئێراندا دەبیندرێ و زۆرجار بۆتە هۆی گیان لەدەست دانیان. هەروەها هەبوونی مادەی ١١٧٩ لە یاسای مەدەنیی ئێران لە هۆکاری خۆکوژی منداڵان ومێرمنداڵان زانیوەو، چونکە بە پێی ئەم مادە دەستووریە مافی لێدان وئازاردانی منداڵان لە ئێران بە دەستی باوک ودایکەکانیان بەربڵاوو بە پێی لێدانی باو لە کۆمەڵگەدا پێناسە کراوە.
ناوبراو بە رەخنە گرتن لە سیستمی “فێرکردن وڕاهێنان لە ئێراندا ڕایگەیاندوە؛ کە چەند ساڵێکە گەلاڵەیەک لەبارەی گرینگی دان بەم پرسە لە مەجلیسی ئێران پەسەند کراوە، بەڵام وەزارەتی “فیڕکردن و ڕاهێنان” رێگە نادات ڕەواناس و یاریدەرە کۆمەڵایەتییەکان سەردانی قوتابخانەکان بکەن.