گرووپی ژینگەپارێزی نیشتمانی سەوز لە کرماشان لە درێژەی چالاکییەکانی رێورەسمێکی بۆ منداڵان لە شاری کرماشان بەبەشداری بەشێکی بەرچاو لە منداڵان بەڕیوەبرد.ئەم رێورەسمە لە کەشوهەوایەکی نەتەوەیی بە جل و شێعرو ئاوازی کوردی لەشاری کرماشان بەڕێوەچوو.
گرووپە ژینگەپارێزەکان لە شارەکانی کوردستان چەند ساڵێکە وەکوو ناوەندێکی فەرهەنگی ومەدەنی بە سۆزی بەرپرسانەو لەئەو پەڕی بێ ئێمکاناتی خەریکی چالاکین وتوانیویانە رۆڵی بەرجاو بگێڕن.لە پاراستنی ژینگە وسروشتی کوردستان هەتا گرینگی دان بە پرسی منداڵان لە بەرچاوترین چالاکییەکانی ئەم گرووپانەیە.
بەتایبەتی لە کاتی ئاگرکەوتنەکان لە بێشەڵان ودارەستانی کوردستان کە بەتەواوەتی خەمساری بەرپرسانی پێوە دیارە، ژینگەپارێزانی وڵات بۆ دامرکاندنی ئاگروفریاکەوتن بەشیوەیەکی جیددی وبەربڵاو چالاکییان نواندوە.