ده‌زگای قه‌زایی توركیه بۆ جارێكی دیكه‌ش به ده‌یان مه‌ئمووری پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی به تۆمه‌تی پێوهندیبوون بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گولێن ده‌سبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی، دادستان توركیه ڕۆژی رشابردوو بڕیاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ١٢٥ كه‌س له كارمه‌ندانی پۆلیس وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.
هه‌وه‌رها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام عه‌مه‌لیاتی پشكنین و ده‌سبه‌سه‌ركردن ئه‌نجام دراوه.
له سه‌ره‌تای كودتای ناسه‌ركه‌وتووی مانگی ژوئیه زیاتر له ١٠٠ كه‌س له كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت له توركیه له‌سه‌ر كار لادراون و یان به هه‌ڵپه‌ساردراوی ماونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نزیك به ٣٢ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له به‌ندیخانه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا ڕاگیراون.
شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی توركیه ئه‌م كه‌سانه‌ی به لایه‌نگر و پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی گولێن ده‌زانی. ده‌وڵه‌ت هۆكاری سه‌رەكیی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م كودتایه بۆ فه‌تحوڵا گولێن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.