سەرلەبهیانی رۆژی چوارشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیه له هێرشێکی هاوكاتدا ٤٧ ئه‌ندامی هه‌ده‌په و دهبهپەیان له سنووری پارێزگاکانی وان و جۆله‌مێرگ له باكووری كوردستان ده‌ستگیركرد.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی دهستگیركردنهكاندا، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیه ٤٧ ئه‌ندامی رێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په‌یان له شار و شارۆچكه‌كانی وان و جۆله‌مێرگ ده‌ستگیركرد و، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر هه‌موو باره‌گاكانی رێكخستنه‌كانیان و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بهڵگهنامەشدا گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٤٠ ئه‌ندام له وان و ٧ ئه‌ندامی دیکه‌ش له جۆله‌مێرگ له هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی تورکیه ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
ماوه‌یه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیه دەستیان بە هه‌ڵمه‌تێكی چڕی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په کردووە له شارۆچكه‌كان و شاره‌دێکانی سه‌ر به باكووری كوردستان، له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی ئاكپارتی و سه‌رۆك شاره‌وانییه به مه‌رج دامه‌زراوه‌كان له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” به ئامانج ده‌گیرێن و له ماوه‌ی مانگێكدا ٣ به‌رپرسی ئاكپارتی كوژراون.