ڕۆژی یەکشەممە رابردوو جارێکیتر هێرشی مووشەکی کرایە سەر ناوێکی مووشەک هاوێژی ئامریکا، بەڵام ئەمجارەیان نەک لە ئاوەکانی خەلیجی فارس یان تهنگهی هورموز کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە چەندین جار روویداوه ، هێرشی ئەمجارە لە لایەن حووسیەکانی یەمەنەوە کرا، حووسییەکان گرووپێکی تووندئاژۆی شێعەیە کە ئێران لە باری لۆجستیکی، سیاسی و ئابووریەوە پشتیوانییان لێدەکات و لە کێشمەکێشە سیاسییەکانی وڵاتی یەمەن بۆ رووبەرووبوونەو لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی عەرەبستان بەکاریان دێنێ.
هەر ئەمساڵ بۆ چەندین جار لە لایەن هێزە دەریاییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ئاوەکانی خەلیجی فارس و دوورگەی هورموزدا پێش بە پاپۆرەکانی هێزەکانی ئامریکا گیرا. ئەم هێرش کردن و ههڕهشه کردنە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تا ئاستێک بوو کە وەزارەتی بەرگری ئامریکا نیگەرانی خۆی لە ئەگەری زیاد بوونی ئەم جۆرە ههڕهشه و مەترسی دروستکردنە بۆ سەر ناوە مووشەکیەکانی دەربڕی. بەتایبەت دوای ئەوەی سپای پاسداران هەوڵی دا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری ” پێهباد” کاری شناسایی لە سەر ناوشکەنی ” هێری تڕۆمێن” کە بەیەکێک لە گەرەترین ناوشکێنەکانی ئامریکا دائەنرێت ئەنجامبدات.
ئەوەی جێگای هەڵوێستە لەسەرکردنە ئەوەیە کە ئەمجۆرە پەلامار و مانۆرانەی لەلایەن سپای پاسداران و لەم دوایانەشدا لە لایەن حووسیەکانەوە کە ئێران لە ناوچەکەدا خاوەنداریەتییان دەکات و پڕ چەکیان دەکا، لەراستیدا هەڵگری دوو پەیامە بۆ نێو خۆی ئێران. لە پێشدا گرینگە بزانین ئەم جۆرە هێرشکردنانە لە لایەن باڵی توندئاژۆی رژیمەوە ئەگەر سازمان نەداربێ بێگومان پشتیوانی دەکرێ. ئامانجی ئەم هەنگاوانەش لەراستیدا لەلایەک کارشکێنیە بەرامبەر دەوڵەتی ڕۆحانی و لەلایەکیش ڕاگرتنی هەستی ئینقلابیگهرییە کە خامنەیی بە مەرجی مانەوەی خۆی دەزانێ.
گومان لەوەدا نیە کە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا و بەتایبەتیش ئامریکا بە بێ پرس و ڕاوێژی شەخسی خامنەیی لە توانای رۆحانی و دەولەتەکەیدا نیە، کەواتە ئەگەر هەر دانووستانێک کرابێ یان ههر پاشەکشەیەک لە لایەن ئێرانەوە هاتبێتە ئاراوە به بێ ئاگاداری خامنهیی نهکراوه ، بەڵام بەو جیاوازیەی لە لایەن خامنەییەوە بە ” نەرمشی قارامانەن” لە قەلەم دەدرێ نەک پاشەکشە و خواردنی جامی زەهرێکی دیکە..
لە ساڵانی ڕابردوودا واتە له دهورانی ئهحمهدی نیژاددا ڕژیم سەرمایەییکی زۆری مادی و مەعنەوی خەرجی ئەوە دەکرد کە ئێمە هیچکات لە ههڵوێستهکانمان پاشەکشە ناکەین و دنیای دەرەوە و بەتایبەتیش ئامریکا هەرچیەکیان لەدەستدێ با بیکەن چونکه گەمارۆ سیاسی و ئابووریەکان ناتوانێ ئیرادەی ئینقلابیمان لە گەیشتن بە توانای ناوەکی رابگرێ. ئەم مانۆردانە سیاسییە ساڵهها لە تریبۆنی نوێژی هەینی تارانەوە کە خەتی گشتی ڕێبەری لەوێوە بڵاو دەکرێتەوە تەبلیغی بۆ دەکرا، بە شانو باڵی سپای پاسداران بەتایبەت توانای مووشکی هێزەکانیان هەڵدەدا و پەیتا پەیتا ئاماژەیان بە لەناو بردنی ئیسرائیل دەکرد بە جۆرێک کە مووشەکەکانمان رووبە ئیسرائیلە و تەنیا بریاری ڕێبەر بەسە تا ئەم وڵاتە لە سەر گۆی زەوی بسڕنەوە.
ئەوەی سەرانی ڕژیم بەتایبەت لە دەورانی دوو خولی سەرۆک کۆماری ئەحمەدینژاد تەبلیغیان پێوە دەکرد هەوڵیان دەدا تا خەڵک بۆ ههلومهرجی سەختی ئابووری ئامادە بکەن، و بەردەوام کاریگەر نەبوونی گەمارۆکانی ڕۆژئاوایان لەسەر باردوخی نێوخۆیی ئێران بەهیچ دادەنا بەڵام لەولاشەوە کەسی وەک ئەحمەدی جەنەتی کە یەکێک لە وتاربێژەکانی نوێژی هەینی تارانە و نزیک بە بەیتی رێبەریە لە یەکێک لە وتووێژه تلویزیۆنەکانی دەڵێت کە ئەگەر ئەم گەمارۆیانە ئاوا بەردەوام بن خەڵکی ئێران بیری لەوە کردۆتەوە لە جێی سێژەم نانخواردن یەکژەم نان بخۆن و تەنانەت ئەشتوانن بەبێنان بژین بەڵام ئامادە نین لە مافی گەیشتن بە وزەی ناوەکی پاشەکشە بکەن و مەیدان بە دۆژمنانی ئینقلاب بدەن . ئەم دوو روویەیی دەسەڵاتدارانی ئەم رژیمە تا ئەو جێگایە درێژەی کێشا کە ئابووری ئێران داتەپی و هەڵاوسانی ئابووری گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی، ڕێژەی بێکاری و پەراوێز خستنی ئێران لە ناوەندە نێونەتەوەییەکان ڕۆژبەرۆژ زیاتر پەرەیئەستاند و ڕژیمی ئیسڵامی ئێرانی هێنایە سەر ئەو بارەوەی کە چیتر درێژەدانی ئەم دۆخه ناتوانێ بە سوودی ئێران بێ ، بۆیە بە هاتنە سەرکاری دەوڵەتی روحانی لەراستیدا هەر لەسەرەتای بانگەشەکانی هەڵبژاردندا بەو بەڵێنانەی روحانی لە چاککردنی دۆخی ئابووری بە دانووستان لەگەڵ روژئاوا دەیهێنایە گۆرێ دەرکەوت خامنهیی بهپێچهوانهی مهیل و باوهڕی ههمیشهیی له سهر ئهو کێشانه ملی بۆ سیاسهت و بهرنامهکانی رووحانی راکێشا، و پشتیوانی خامنهیی هاوکات له گهڵ رهخنه و ههڕهشهکانی دوایی ئهمه دهردهخا.
کاتێک دەولەتی روحانی هەنگاوەکانی بۆ ئاسایی کردنەوەی دوخی سیاسی ئێران لە دنیای دەرەوە و بەتایبەتیش نزیک بوونە لە ئامریکای دەست پێ کرد هەر لەیەکەم ساتەکانەوه، بەیتی ڕێبەری دەستی بە کایەیەک کرد کە ئەم هەنگاونانەی دەولەتی ڕوحانی لە زۆر شوێندا بە خواستی ڕێبەر نیە و بەو جۆرە نیشانبدەن کە دەولەتێکی کارشکەنە کە دەیهەوێ خۆی لە بەیتی رێبەری بەدوور بگرێ، ئەنجامی ئەمجۆرە سیاسەتە کە لەلایەن خامنەییەوە پەیرۆ دەکرێ ڕاگرتنی هەمان ئیرادەی ئینقلابیە لە ناو سپای پاسداران و لەلایەکیش رووبەروو کردنەوەی باڵی ئوسووڵگەرای ناو دەسەڵاتە بەرامبەر بە دەولەتی روحانی .
بەیتی ڕێبەری ئامادە نیە واز لەو پرۆژانه بێنێ کە ساڵها خەڵکی خۆیان و مۆرەکانی سپای پاسدارانیان بۆ ڕادەهێنا، بۆیە بەو ههڕهشانهی کە دەیانکەنە سەر پاپۆرەکانی ئامریکا چ لە کەنارئاویەکانی خەلیجی فارس یان دوورگەی هورموز یان لە لایەن گرووپە تووندئاژۆکانی سەر بەم رژیمە لە ئاوەکانی کەنداو یان هەر شوێنێک که بۆیان بکرێت دەیانهەوێ نیشانبدەن کە ئێمە پاشەکشەمان نەکردوە و ئەوەش تا ئێستا بەناوی دانووستانەوە کراوە تەنیا شتێکی رووکهشه. بەم پێیەش دەرەنجام ئەوەیە کە دەکرێ ئەم هێرشانە وا چاو لێبکەین کە ئامانج ئەوەیە کارێک بکرێک دنیای دەروەی دەنگێکی جیاواز لە دەولەتی روحانیش لە ناو خۆی رژیمەوە ببیستێ یان له راستیدا بڵێ ئهوهی که دهسهڵاتی ئێرانی بهدهستهوهیه دهوڵهتی رووحانی نییه.