شوورای ئورووپا خه‌ڵاتی مافی مرۆڤی واسلاو هاوێلی ساڵی ٢٠١٦ی به نادیا مراد، له كچانی ئیزه‌دیی كورد كه ماوه‌ی ٣ ساڵ له لایه‌ن داعشه‌وه گیرابوو، به‌خشی.
شورای ئورووپا ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له ستراسبۆڕگ خه‌ڵاتی مافی مرۆڤ به نادیا مراد ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌خشی.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕۆژانی كۆتایی مانگی ئووتی ئه‌مساڵ، نادیا مراد وه‌ك باڵوێزی تایبه‌تی خۆی له هه‌مبه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخكردنی مرۆڤ و كۆیلایه‌تی هاوئایینی خۆی له لایه‌ن داعش، هه‌ڵبژارد. ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یه‌كێك له قوربانیانی مرۆیی وه‌ك باڵوێزی نیازپاكیی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
نادیا مراد له هاوینی ساڵی ٩٣ بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ وه‌ك كۆیله‌ی جینسیی داعش له‌م گرووپه تیرۆریستییه‌دا گیرابوو. ناوبراو ٦ برای له هێرشی داعش بۆسه‌ر ئاوایی كوچوی شوێنی له‌دایكبوونی له ده‌ورووبه‌ری شاری شه‌نگاڵ كوژران.
نادیا پاش ڕاكردن له ده‌ست داعش له وڵاتی ئاڵمان داوای په‌نابه‌ری كرد.
نادیا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش قسه‌ی كرد و داوای له یه‌كیه‌تیی ئورووپا كرد كه قانوونی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری ژنانی ئیزه‌دی ئاسانتر بكاته‌وه.
خه‌ڵاتی مافی مرۆڤی واسلاو هاوێل ٦٠ هه‌زار یۆرۆیه. ئه‌م خه‌ڵاته به ناوه‌ی نووسه‌ر، چالاكی مافی مرۆڤ له كۆماری چێك و سه‌ركۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته، واسلاو هاوێل تۆماری كراوه.
ساڵی رابردوو خه‌ڵاتی واسلاو هاوێل به لیودمیلا ئهلكسیوا، چالاكی ناسراوی مافی مرۆڤ له ڕووسیه به‌خشرا.