قەرارگای قوودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند؛ کە رۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەزبەر فرۆکەیەکی ئەوناوەندە لە کاتی گەڕانەوەی لە مەئمووریەتێکی تایبەت لە ناوچەی ئێرانشار دەکەوێتە خوارەوە و دوو فرۆکەوانەکەشی لە ڕووداوەدا گیانیان لە دەست داوە.
سپای پاسداران لە ڕاگەیەندڕاویەک لەم بارەوە پێکدادانی لەگەڵ تیلی کارەبا بە هۆکاری ئەو ڕووداو زانیوە، ئەمە لە کاتێکدایە تەنانەت هەواڵنێری سەربە ناوەندی قوودس دەڵێ: سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو لە شاری زاهیدان ڕایەگەیاندوە کە فرۆکەوانەکان بە تەواوی شارەزاییان هەبووە لە ناوچەکە و ئەوەی کە باس کراوە لەلایەن سپاوە دروست نیە و کەوتنە خواری ئەو فرۆکەیە هۆکاری تری هەبووە
هەواڵنێری ئیسنا بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە شوێنی رووداوەکە خاڵی سیفری مەرزی لە نێوان سنووری ئێران و پاکستان باس کردوە لە ناوچەی “نوک آباد” لە ٢٥ کیلومێتری شاری ئیرانشار.
ئەگەری ئەوەش هەیە کە ئەم فرۆکەیە بە پێی شوێنی کەوتنە خواری بەدەستی چەکدارانی دژبەری رێژیم لە بلووچستان سەرنگۆن کرا بێ.