لە چەند رۆژی ڕابردوو لە شەڕ وپێکدادانی سەرشەقامێک لە شاری شیراز لاوێکی دەسبەچەک سێ کەس لە ئەندامانی هێزەکانی رێژیم لە شارە بە توندی بریندار دەکات.
هێزەکانی رێژیم کە بەمەبەستی دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە روێشتبوون، بە هۆی هەڵسوکەوتی ناشیاو تووشی دەرگیری دەبن وخەڵک پەلاماریان دەداو لەو نێوانەدا لاوێک بە تەقە کردن سێ کەس لە هیزەکانی رێژیم بریندار دەکا.
ماوەیەک لەوپێش لە شاری بلداجی لە پارێزگای “چوارمەحاڵ وبەختیاری”و هەروەها شاری تاران شەڕو پێکدادان لە نێوان خەڵک و هیزە ئەمنیەکانی رێژم هاتووتە ئاراوە،
هۆکاری سەرەکیی ئەم شەر و تێکهەڵچوونانە هەڵسوکەوتی ناشیاو و بێ ڕێزیی کردنی هێزەکانی رێژیمە کە هەرچەند جارێک مافی شارۆمەندی خەڵک پێشێل دەکەن و دەبێتە هۆی نارەزامەندیی خەڵک.