لەلایەن چەند کەسێکی چەکدار هێرش دەکرێتە سەرماڵی کەسێک بەناوی شاهۆ کەریمی لە شاری کامیاران و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ناوبراو دەکوژرێت.
بە پێی هەواڵی بڵاوکراو شەوی دووشەممە١٩ی ڕەزبەر، چەنە کەسێک هێرش دەکەنە سەرماڵی شاهۆ کەریمی خەڵکی شاری کامیاران و، لە بەر دەرکی ماڵەکەی دەیکوژن.
بە پێی ئەو زانیارییەی بە “کوردستان وکورد” گەیشتووە، ناوبراو جاش و سیخۆری سپای پاسداران بووە و لە ڕاودۆنانی تیمی پێشمەرگەکاندا دەستی هەبووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێکی دژبەری رێژیم ئەم هێرشەی بە ئەستۆ نەگرتوە.
شایانی باسە ماوەیەکە لە ئاکامی جموجۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە سزاگەیاندنی بەکرێگیراوان دەستی پێکردوەو، لە لایەکی دیکەش ناوەندە ئەمنییەکانی رێژیم گوشاریان خستووتە سەر چەکدارە خانەنشینکراوەکان بۆ هەڵگرتنی دووبارەی چەکەکانیان و، هەروەها لە شاروگوندەکانی کوردستان بە زۆرەملێی خەڵک بانگێهێشت دەکەن کە بچنە رێزی بەسیج و ناوەندە ئەمنییەکانی دیکە.