ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێران 500 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی پێوه زیادبوو و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مه‌جلیس ده‌ڵێ: ڕه‌وتی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری به‌رده‌وام به‌ره‌وه هه‌ڵكشانه.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مه‌جلیس ڕایگه‌یاند؛ كه نرخی بێكاری له چه‌ند ساڵی داهاتوودا به‌رزتریش ده‌بێته‌وه.
واده و به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی بۆ دابه‌زینی نرخی بێكاری هیچ قازانجێكی نه‌بوو و نرخی بێكاری جارێكی دیكه پاش ٤ ساڵ بۆ سه‌رووی سه‌دی ١٢ هه‌ڵكشا.
ناوه‌ندی ئاماری ئێران، به‌رزبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی نرخی بێكاریی ٢/١٢ له سه‌د ڕاگه‌یاند. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه زستانی ساڵی ٩١ نرخی بێكاری له ئێران كه‌متر له سه‌دی ١٢ بوو.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ناوه‌ندی ئاماری ئێران له ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م ٥٠٠ هه‌زار كه‌س به حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێرانه‌وه زیاد بووه. ڕاپۆرتی نرخی بێكاریی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی پێشووش ئه‌مه ده‌رده‌خا كه زیاتر له ٢٣٠ هه‌زار كه‌س له ساڵی ٩٤ به ڕێژه‌ی بێكارانی ئێرانه‌وه زیاد بووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكارانی ئێران له هه‌لومه‌رجێك‌دا بوو كه ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئیدیعای ده‌كرد كه یه‌ك میلیۆن هه‌لی كار له ماوه‌ی ٣ ساڵی ڕابردوودا پێكهێنراوه.
عیسا مه‌نسووری، جێگری وه‌زیری ته‌عاون، كار‌و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه “ئابووریی ئێران له ساڵی ڕابردوو توانیویه‌تی تا ڕاده‌یه‌ك مه‌سه‌له‌ی بێكاری چاره‌سه‌ر بكا.”
ناوبراو كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی له بواری پێكهێنانی شوغڵ به سه‌ركه‌وتوو زانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی شوغڵی ناڕه‌سمیی به هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له ئاستی ئێران‌دا زانی و گوتی: ڕێژه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه شوغڵیان له به‌شه ناڕه‌سمییه‌كاندا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا نزیك به ٢ به‌رابه‌ر به‌رزكردۆته‌وه.
مه‌نسووری گوتی: ئاستی پێكهێنانی شوغڵ ناڕه‌سمی له ئێران سه‌دی بۆ ٧٥ به‌زربۆته‌وه. پێش ئه‌مه‌شه ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوغڵی ناڕ‌سمییان هه‌یه سه‌دی ٣٠ بووه كه به‌پێی قسه‌كانی ناوبراو له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا سه‌دی ٢٧ به‌رزبۆته‌وه.
شایانی باسه كه پارێزگای كرماشان پێش كرمان، تاران و یه‌زد له سه‌رووی خشته‌ی بێكاری ئێران دایه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری بێكاری له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌ت گه‌شه‌ی ئابووریی ساڵی پێشووی سه‌دی ٤ ڕاگه‌یاند. چالاكانی بازاڕ‌و ئابووریناسان ئه‌م ئاماره به ڕاست نازانن و ده‌ڵێن: له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌وت داڕێژراوه و رٶژبەرۆژ ڕادەی بێکاریی لە ئێران و بەتایبەتی پارێزگە هەژارکەوتووەکان وەکوو پارێزگەی سنەو کرماشان ولۆڕستان لە هەڵکشان‌دایە.