حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران، كاردێكی سپایان به هۆی نه‌چوون بۆ شه‌ڕی سووریه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشت.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه، محه‌ممه‌دڕه‌زا حه‌میداوی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، خێزاندار و منداڵێكی هه‌یه. ناوبراو سه‌رپێچیی له بڕیاری چوون بۆ شه‌ڕی سووریه كردبوو له جیاتی ئه‌وه‌ی كه له دادگای نیزامی لێپێچینه‌وه‌ی لێ بكرێ له لایه‌ن حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژرا.
سپای پاسداران ته‌رمی ئه‌م عه‌ره‌به ئه‌هوازییان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی گه‌ڕانۆته‌وه و ڕێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشیی ناوبراو له ژێر چاودێریی توندی ئه‌منیه‌تی له ئاوایی “شكریات” سه‌ربه شاری ڕامشیر له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌هواز به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دڕه‌زا ده‌ڵێ: شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه به هه‌موو له‌شییه‌وه بووە،نیشان لەوەیە بە توندی ئەشکەنجە دراوە.
كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار، به‌رپرسایه‌تیی كوشتنی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی خۆیان وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه و هه‌ر كه‌سه و قسه‌یه‌ك ده‌كا و قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ یه‌كدی هه‌یه، هێندێك ڕایانگه‌یاندوه كه جه‌ڵده لێی‌داوه و ئیتلاعاتی سپا‌ش ده‌ڵێ: له گرتنگه‌دا خۆی هه‌ڵواسیوه.
شایانی باسه كه پێشتریش كاربه‌ده‌ستانی سپای پاسداران هاووڵاتییانی به‌لووچ به هۆی نه‌چوون بۆ شه‌ڕی سووریه له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سبه‌سه‌ر كردوه.
له لایه‌كی دیكه‌ش ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كاروباری سووریه له لایه‌ن هێندێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی نێوخۆی وڵاتی ناڕه‌زایه‌تیی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌و سیاسه‌تزانانه له‌سه‌ر ئه‌م برواشەن كه تێچوویه‌كی قورس بۆ شه‌ڕی ٥ ساڵه له سووریه دراوه و ده‌ستێوه‌ردان له شه‌ڕی سووریه نه‌ته‌نیا قازانجی نه‌بووه به‌ڵكوو زیانی به به‌رژه‌وه‌ندیی میللیی ئێران گه‌یاندوه.دەستێوەدانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچە لە دوای سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی بووتە بەشیکی هەرەگرینگ لە سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتەو بەرپرسانی پایەبەرزی رێژیم دانیان پێدانەوە.