ماڵپەری “هەنگاو” بڵاوی کردووتەوە کە لە چەند مانگی ڕابردوو دا “١٥” کەس لە خەڵکی شارەجیاجیاکانی کوردستان بە تۆمەتی لاینگەریی و هەبوونی پێوەندیی لە گەڵ ئۆپوزسیونی کورد یان بە تۆمەتی بانگەشەی دژی ئەمنیەتی وڵات،٨٦١مانگ سزای زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.
کە تەنیا لە شوعبەی یەکەمی دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد کۆی ٢٧مانگ زیندان بەسەر ٥ گیراوی کورد سەپاوە.بە پێی حووکمی دەرکراو “پژمان ئیمانی” بە ٥مانگ زیندان و”ئەمیر عەبدوڵلازادە”بە ٦مانگ زیندان ،”محەممەد شوکری”بە ٥مانگ ،”هێمن غەزاڵی” بە ٥مانگ زیندان و”مزەفەر لالە”ش بە ٦مانگ زیندان مەحکووم کراون.
هەروەها لە شاری سنە “فەریدە لەتیفی” بە ٦مانگ زیندان و لە شاری بۆکانیش “عەلی سورخی” لە چالاکانی سیاسیی کورد لە رۆژی ١٠ی پووشپەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە لە گوندی کۆسە، دەستبەسەر و بە تۆمەتی پێوەندی لەگەل دژبەرانی رێژیم لە دادگای مەهاباد بە ١٨مانگ زیندان سزا دەدرێ.
هەروەها لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا، شوعبەی دووهەمی دادگای ئینقلاب لەشاری ورمێ کەسێک بە ناوی “محەممەد بۆکی میلان” بە هەمان تۆمەت بە ٦٠ مانگ زیندان مەحکووم دەکاو، لە رۆژی شەممە ٢٨خەرمانان حەسەن رەستگاری مەجد” بە تۆمەتی هەوڵدان بە دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی ١٢مانگ زیندان بەسەری سپێندراوە.
هەروەها لە درێژەی دەسبەسەرکردن و زیندانی کردنی چالاکان و لاوانی کورد، شوعبەی ١٠١ی دادگای سزا لە شاری شنۆ بە دادوەریی مەهدی رەزایی لە چەندین پەروەندەسازی وتۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رێژیم وەکوو حیفازەتی سپا و ئیدارە ئیتلاعات بە تاوانگەلێک وەکوو ئەندامبوون و لایەنگریی کردن لە ئەحزابی کوردستانی، ٤شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی؛ محەممەد عەبدوڵڵاهی کوردی عوسمان بە ١٢ساڵ وشش مانگ زیندان مەحکووم دەکرێ و، فارووق شەفاهی کوری ئیبرایم بە ٧ساڵ زیندان و “رەسووڵ پورئارنای” و “رەزا عیزەت تاج” بە ١٩سال زیندان مەحکووم کراون.