بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان شەوی ١٨ رەزبەر لە سەر ١٩ ،مۆڵگەیەکی سپای پاسدارنی رێژیم لە شاری ڕەبەت دەکەوێتە بەر تەقەی هێزیکی چەکدار و دەبێتە هۆی شەڕوپێکدادان.
شەوی یەکشەممە ١٨ ی ڕەزبەر چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرش دەکەنە سەر پایگایەکی سپای پاسدارنی رێژیم لە ناوچەی ڕەبەت و، بوو ماوەی چەند ساتێک شەڕو پێکدادان لە نێوانیاندا روو دەدا.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لەوشەڕەدا چەند کەس بریندار بووە کە یەک لە وانە جاشێکی رێژیمە بە ناوی حاجی عەزیز خەڵکی گوندی کانی گوێر.
بە پێی هەواڵەکان رێدەچێ ئەم هێرش کردنە لەسەر دەستی گرووپێکی چەکداری کورد بووبێ کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەم بارەوە لە بەردەستدا نیە.