گرووپی شاخەوانی سامڕەندی شاری نەغەدە بە مەبەست مەحکووم کردنی کوشتنی کۆڵبەران وکاسبکارانی بێدیفاعی کورد، چالاکییان نواند.
دوابەدوای نارەزایەتی دەربڕینی چالاکان و بەشیکی زۆر لە توێژەرانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی کوردستان سەبارەت بە ڕاگرتنی کوشتاری کۆڵبەرانی سەرسنوور بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی. کەمپەینێک لەم بارەوە بۆ خستنەبەرباسی ئەم پرسە ڕیکخرا.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا وەرزشوانانی گرووپی شاخەوانی سامڕەندی نەغەدە بە بەزاندنی دۆندی دەماوەند لە سەر بەرزترین کێوی ئێران کە ٥٦٧٠میتر بەرزایی هەیە. دروشمی “نا بۆ کوشتنی کۆڵبەرانی سەرسنوور”یان هەڵداو، کارەساتی کۆڵبەرکوژییان مەحکووم کرد.
هەروەها ژمارەیەکی بەرچاوی دیکەش لە نووسەران،توێژەران وچالاکانی کورد لە شارەجیاجیاکانی کوردستان بە واژۆ کردنی نامەیەک پاڵپشتی خۆیانیان لە نارەزایەتی مەدەنییەکانی حەوتووی ڕابردووی خەڵکی کورد دەربڕی.