بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەری نێوان ئێران وعیراق لە کێڵگەکانی سەوڵاوای مەریوان دوو لاو بە سەختی بریندار دەبن.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو رۆژی ١٧رەزبەر دوولاو بە تەقینەوەی مین بریندار دەبن و دەگوازرێنەوە بەرەو نەخۆشخانە تا ئەم کاتە باری تەندروستیان ناجێگرە.
چەندین ساڵە شەری ئیران و عێراق کۆتایی پێهاتووە،بەڵام کارەساتەکانی هێشتا بەرۆکی خەڵکی کوردستانی بەرنەداوەو بەتایبەتی خەڵکی سەرسنوور زیاتر دەبنە قوربانی مینە بەجێماوەکانی شەر. شایانی باسه كه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه لە سنە به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مێنی به‌جێماوی كۆماری ئیسلامی پاش چه‌ند ساڵ نه‌خۆشی و كه‌م ئه‌ندامی ماڵاوایی له ژیان كرد و هەروەها له ڕه‌وتی خاوین كردنه‌وه‌ی مه‌یدانی مین له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی “ئێم ١٤” دوو كه‌س له كارمه‌ندانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین به ناوه‌كانی عه‌لی عه‌لیكه‌ره‌می و محه‌ممه‌د ئیبراهیمی به توندی برینداردەبن . له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا ئه‌مه ٦مین قوربانیی مینه چێندراوه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه.لە شارەجیاجیاکانی کوردستان.