بە پێی هەواڵی گەیشتوو رۆژی ١٧ی ڕەزبەر لە شارۆچکەی “نایسەر” سەر بە شاری سنە ژنێک بەناوە “سەفیە” خۆی هەڵدەواسێ و گیانی لە دەست دەدا.
درێژەی خۆکوژییەکانی کوردستان گەیشتووتە سنووری کارەساتێکی کۆمەڵایەتیی و رۆژبەرۆژ رێژەی خۆکوشتنەکان لە هەڵکشان دایە.
خۆکوژییەکان لە کوردستان زیاتر لە نێو چینی ژنان وکرێکاران وخەڵکانی بی دەرەتان ڕوو دەدا و ئەویش بە گوتەی کارناسانی بواری کۆمەڵایەتی نیشان لە پەرەسەندنی کێشەوگرفتی کۆمەڵایەتیی و ئابووری ودەروونییە و بەجۆریک باس لە نالەباری دۆخی ژیان لە ئێران دەکات لە ماوەی بەسەرهاتنی کۆماری ئیسلامی لە ئێران.
بێکاری،هەژاری،تەڵڵاق ودابەزینی ئاستی هیواداری بە داهاتوو، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییە لە کوردستان.