لە چەند رۆژی رابردوو سیاوەش کولیایی یەک لە چالاکانی یارسان بانگێهشت دەکرێتەوە بۆ دادسەرای شاری قەزوێن و دادگایی دەکرێ.
سیاوەش کولیایی یەک لە چالاکانی یارسان ساڵی رابردووش لە درێژە نارەزایەتییەکانی پێوەندیدار بە یارسانەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراو دوای ماوەیەک زیندانی کردنی ئازاد دەبێ.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی قەزایی شاری قەزوێن هۆی بانگێهشت کردنی سەرلە نۆی ئەم چالاکە مەدەنییەی بڵاوبوونەوە دەنگێکی تۆمار کراوی وتووێژێکی ناوبراوی زانیوە و لەم بارەوە دادگا تاوانی موزاحیمی تلیفۆنی وە پاڵ خستووە.
یەک لە خزمەکانی سیاوەش کولیایی لەم بارەوە ڕایگەیاند؛ ئەم تاوانە دوور لە ڕاستییەو، هیچ بەڵگەیەک لەم بارەوە لە بەردەست دا نیە، بەڵکوو زیاتر لە پیلانێک دەچێ بۆ گرتن و زندانی کردنی سیاوەش کولیایی و تائێیستا هیچ لایەنێکی حەقیقی یان حقووقی سکاڵای خۆی لە سیاوەش کولیایی ڕادەستی داداگا نەکردوە .
جێ وەبیرهێنانەوەیە کە لە سێ ساڵی رابردوودا بە پیلانی لایەنە ئەمنییەکانی رێژیم هێرشێکی بەرفەراوانتر کراوەتە سەر یارسانەکان و بەهەموو چەشنێک بێرێزییان پێ دەکرێ کە بۆ بەهۆی هاتنە سەرشەقامی یارسانەکان لە چەند شاری ئێران وکوردستان و مانگرتن و نارەزایەتی لێکەوتەوە. نموونەی هەرەبەرچاوی ئەو نارەزایەتییانە خۆسووتاندنی سێ کەسی یارسانی بوو بەرانبەر بە بێ رێزی وئەزیەت وئازاری حکوومەتی ناوەند.