چالاكی مه‌ده‌نیی كورد پویا حوسێن په‌ناهی به‌ندكراوی زیندانی “ئێڤین” چاره‌نووسی ناڕوونه.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی “کوردستان و کورد” پویا حوسێن په‌ناهی، چالاكی مه‌ده‌نیی كورد كه پێشتر له شاری تاران له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، ئێستا له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین چاره‌نووسی ناروونه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهی ڕایانگه‌یاند؛ كه پویا ڕۆژی ٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له شاری تاران له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر كرا و بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین گواسترایه‌وه. تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه كه ناوبراو حوكمه‌كه‌ی ده‌كێشێ یان په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ كردۆته‌وه.
پویا حوسێن په‌ناهی خه‌ڵكی ئاوایی قوروچیا سه‌ربه شاری دێولانه، پێشتریش ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٤ ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو و له لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگای شۆڕش له شاری سنه حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی “ته‌عزیری”یان به‌سه‌ردا سه‌پاند. شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ناوبرا بۆ جێبه‌جێكردن و كێشانی حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی ئێڤین گواسترابێته‌وه.