ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه پێشتر له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج بوو بۆ زێندانی قه‌زوێن دوور خراوه‌ته‌وه و له هه‌موو پێڕاگه‌یشتنه پزیشكییه‌كان بێبه‌ش كراوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ له حاڵێكدا پێویستیی به چاره‌سه‌ریی پزیشكی هه‌بوو له ناكاو و بێ ئاگاداریی پێشتر بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌زوێن دوور خرایه‌وه. پێشتر پزیشكی بێهداریی زیندانی ڕه‌جایی شار ناوبراو وریاكردبۆوه كه ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووت بۆ نه‌كرێ بارودۆخی جه‌سته‌یت تێك ده‌چێ و له‌وانه‌یه تووشی بڕینه‌وه‌ی ده‌ستێكی بێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو ٤ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ به هۆی خراپیی بارودۆخی جه‌سته‌یی و نه‌خۆششیه‌وه مانی گرت و به ناچار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی له شاری تاران گواسترایه‌وه و پاشان گه‌ڕێندرایه‌وه و دوای چه‌ند ڕۆژ له نه‌خۆشخانه‌ی بێهداری نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كرا و گه‌ڕێندرایه‌وه به‌نده‌كه‌ی خۆی.
سه‌ره‌ڕای نه‌شته‌رگه‌ریی هێشتا بارودۆخی جه‌سته‌یی به تایبه‌ت ده‌ستی چڵكی كردوه و له‌به‌ر ژان و ئێشی لاقیشی باش نییه.
ناوبراو له به‌هاری ساڵی ٨٧ له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی سه‌ربه شاری ماكۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران بریندار و ده‌سبه‌سه‌ركرا و سه‌ره‌ڕای پێویست‌بوونی به چاره‌سه‌ریی پزیشكیی خێرا ناوبراویان به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له گرتنگه‌ی ئه‌منیه‌تیی سپا خزاند.
ئه‌م به‌ندكراوه كورده‌ی خه‌ڵكی شاری كۆبانی له ڕۆژاوای سووریه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامبوونی حێزبێكی كوردی ده‌سبه‌سه‌ر و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا و پاشان له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ١٠ ساڵ كه‌م كرایه‌وه.