بڵاوبوونه‌وه‌ی ئانفولانزا له نێو به‌ندیخانه‌ی ئیلام و پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی، نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌كانیانی لێ كه‌وتۆته‌وه.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو به‌شی هه‌ره زۆری به‌ندكراوانی زیندانی ئیلام له ماوه‌ی ٢ حه‌وتووی ڕابردوودا تووشی نه‌خۆشیی ئانفولانزا هاتوون و پاش سه‌ردانی بێهداریی زیندان پێیان ڕاگه‌یاندوون كه زیندان توانای پێڕاگه‌یشتنی به‌م هه‌موو زیندانییه نییه و نه‌خۆشیه‌كه‌ش ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ په‌ره‌ده‌ستێنێ. كاربه‌ده‌ستانی زیندانیش تا ئێستا وه‌ڵامی داواكاریی پێڕاگه‌یشتنی خێرا و دابینكردنی ئیمكاناتی پێش‌گرتن به‌م نه‌خۆشییه لانیكه‌م بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
جگه له گیروگرفتی لاوازیی جه‌سته‌یی گشتیی به‌ندكراوه‌كان، خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی له نێو زیندان به‌هۆی حه‌شیمه‌تی زۆر و پێڕانه‌گه‌یشتنی بێهداشت و ده‌رمان نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌كانیانی لێ كه‌وتۆته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو زیاتر له ١٣ كه‌س له به‌ندێك به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه سه‌ردانی پزیشكیان كردوه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له زیندانی ئیلام، كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه.