دوو حه‌وتوو له ده‌سپێكی خوێندنی نوێی تێپه‌ڕ ده‌بێ كۆتایی ناونووسی بۆ خوێندن له قوتابخانه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوه، عه‌لی زه‌رئه‌فشان جێگری فێركردنی دواناوه‌ندیی وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردن ده‌ڵێ: له خولی یه‌كه‌می دواناوه‌ندی ١١٥ هه‌زار قوتابی و له دووهه‌م، ٢٠٠ هه‌زار قوتابی كه ده‌با ده‌ستیان به خوێندن كردباوه، تا ئێستا ناونووسیان نه‌كردوه به واتایه‌كی دیكه ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ قوتابخانه‌كانی ڕۆژانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ئه‌مساڵ سه‌دی ٩٧ی قوتابیان یه‌كه‌می دواناوه‌ندی گه‌ڕاونه‌ته‌وه خوێندن و سه‌دی ٣ی هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌ن و سه‌دی ١٨ی دووهه‌می دواناوه‌ندیش ناونووسیان نه‌كردوه. به‌قسه‌ی ناوبراو هه‌ر ئێستا له خوێندنی سه‌ره‌تایی ١١٥ هه‌زار قوتابی وانه ده‌خوێنن كه‌ته‌مه‌نیان له نێوان ١٢ بۆ ١٤ ساڵه یانی ئه‌وانه ئێستا ده‌بێ له له پۆلی یه‌كه‌می دواناوه‌ندیدا بن، به‌ڵام به هۆكاری جیاجیا تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه پۆله‌كانی خوێندن یان وازیان له خوێندن هێناوه.
ساڵی ڕابردوو له خولی دواناوه‌ندی، 3 میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار قوتابی وانه‌یان ده‌خوێند به‌ڵام ئه‌مساڵ تا ئێستا، هێشتا زانیاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی ٨٠ هه‌زار قوتابیمان پێدراوه و مه‌زنده‌ی ئه‌مه ده‌كرێ كه له پۆلی یه‌كه‌می دواناوه‌ندی گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ ڕوو نه‌دا. له پۆلی دووهه‌می دواناوه‌ندی ساڵی پێشوو ٢ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار قوتابی له پۆله‌كانی خوێندن ئاماده بوون، به‌ڵام ئه‌مساڵ 2 میلیۆن قوتابی بۆ پۆله‌كانی خوێندن گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌م پێیه هه‌ر ئێستا نزیك به ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له پۆلی دووهه‌می دواناوه‌ندی هێشتا ناونووسیان نه‌كردوه به واتایه‌كی دیكه تا ئێستا له خوێندن به‌جێماون.
له ئاستی ئێران‌دا سه‌رجه‌م ١٣ میلیۆن و نیو له قوتابی له پۆله‌كانی سه‌ره‌تایی تا دووی دواناوه‌ندی دان به‌ڵام جه‌نابی وه‌زیر ڕێژه‌ی سه‌رجه‌م قوتابیان ئه‌م قوناخه‌ی خوێندنی له‌گه‌ڵ قوتابییه ده‌گمه‌نه و ڕهوزهكانیش سه‌رجه‌م به ١٣ میلیۆن ونیو مه‌زنده كرد.