وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند؛ دوو مووشه‌ك له لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ره‌و پاپۆڕه‌كانی ئێمه هاویشتراوه.
وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند؛ كه حوسییه شیعه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن دوو مووشه‌كیان بۆ ناوێكی مووشه‌ك هاوێژی ئا‌مریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداو نارد به‌ڵام زیانی نه‌بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، جێف دیویس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا گوتی: له مه‌وادی ٦٠ خولهك كه ناوگانی مووشه هاوێژی ئامریكایی “ی‌و ئێس ئێس میسون” له ده‌ریای سووردا بوو دوو مووشه‌كی حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ره‌و ئه‌م ناوگانه هاویشترا به‌ڵام كه‌وتنه ناوئاوهكهو هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
هێرشكردنه‌سه‌ر ناوگانی ئامریكایی “ی‌و ئێس ئێس میسون”، حه‌وتوویه پاش هێرشكردنه‌سه‌ر ناوگانهكهی ئیمارات بوو، ئامریكاش تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌م هێرشه نه‌بووه.
شایانی باسه كه حووسییه شیعه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانیان لێده‌كرێ و ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار چه‌كوچۆڵی بۆ ناردون.