له شه‌ڕی شه‌وی ڕابردووی شاری حه‌له‌ب له سووریه هێندێك له ناوچه‌كانی ژێر كونترۆڵی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌ت گیرانه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو و ئه‌مڕۆش شه‌ڕی نێوان ئه‌رته‌شی سووریه و دژبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب به توندی به‌رده‌وامه و شیمانه‌ی ئه‌مه ده‌كرێ كه ئه‌رته‌شی سووریه به هاوكاریی هێزی ئاسمانیی ڕووسیه شاری حه‌له‌ب كه له ساڵی ٢٠١٢وه به‌ده‌ست نه‌یارانی ده‌وڵه‌ته بستێنێته‌وه.
ڕێكخراوی سووریی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند كه له‌م شه‌ڕه‌دا تا ئێستا ٢٩٠ كه‌س كوژراون كه زۆربهان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ٥٧ كه‌سیان منداڵ بوون.
هه‌واڵده‌ریی ڕه‌سمیی “سانا”ی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند كه به هۆی مووشه‌كێكی دژبه‌رانی له گه‌ڕه‌كی هه‌مه‌دانیه له به‌شی عه‌له‌وی نشینه‌كانی شاری حه‌له‌ب ٥٠ كه‌س كوژرا كه له‌م ڕێژه‌یه ٩ كه‌سیان منداڵ بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی توركیه‌ش ڕایگه‌یاند كه له ڕه‌وتی شه‌ڕ و پێكدادانی هێرشی ئاسمانیی هێزه‌كانی به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ڕێبه‌ری ئا‌مریكا له باكووری سووریه ٣٨ تیرۆریستی داعش كوژران.
به‌قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی توركیه له عه‌مه‌لیاتی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢ شه‌ڕكه‌ری سووریه كوژران و ١٩ی دیكه‌ش بریندار بوون.