گوڵێ حوسێنی ئەندامێ حیزبی دێموکراتی کوردستان رێکەوتی ٢٧ ی ٩ی ٢٠١٦ لە وڵاتی دانمارک کۆچی دوایی کرد .
دادە گوڵێ جیا لەوەی کە خۆی وەک ئەندامێکی لە مێژینە هەم لە رێزی حیزبی دێموکراتدا خزمەتی دەکرد و هەم ئەندامێکی چالاکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان بوو، دایکی دوو شەهید بە ناوەکانی شەهیدان نەجمەدین حوسێنی و ناسر حوسێنی و خێزانی خوا لێخۆشبوو سەید فەتاح حوسێنی بوو کە نزیک دوو ساڵ لەوەی پێش بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. هەر بۆیە لە پرسەیەکی شایستەدا لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بەشداریی کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی بنەماڵەکانی حیزب رێز لە خەبات و قوربانیدانی ئەو بنەمالەیە گیرا. لەو پرسەو ماتەمینەدا سۆهەیلا قادری کادری رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە نوێنەریی لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە لە سەر ژیان و بەسەرهاتی دادە گوڵێ حوسێنی دواو، پرسەو سەرەخۆشی هەموو کادر و پێشمەرگەو ئەندامانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی بە بنەماڵەی بەڕێزی و بە تایبەتی دوو جگەر گۆشەکەی لەیلا و کوردستان کە بەشداری پرسەکە بوون و هەروەها هەمو خزم کەسانی راگەیاند .
لە لایەن بنەماڵەی خوالێخۆشبووی دادە گوڵێوە لەیلا حوسێنی کچی خوا لێخۆشبۆوە سپاس و پێزانینی خۆیان پێکەش بە بەشدارانی ئەو پرسەیە کرد و بە پێزانینەوە رێزی لە ئەمەگناسی بەشدارن کرد .
ناوەندنی ڕاگەیاندنی حدک،وێرای سەرەخۆشی کردن لە کەسوکاری ئەم خاتوونە تێکۆشەرە ،خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.