بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە ١٥ی رەزبەرەوە دیسان ئاگربەربووە دارستانەکانی ژینگەی شابادو بۆ ماوەی دوورۆژ بەشیکی زۆر لە لێرەوار و بیشەڵانی سەراوان سووتاوە.
به وته‌ی مه‌حه‌مه‌دی قایمقامی گێڵانغەرەب. ،له‌به‌ر خه‌راپی ڕێگاوبانه‌كان و به‌رزاییه‌كان و دژوار بوونی دیتنی شوێنه گڕگرتوهكان له شه‌ودا، پێده‌چیت پڕۆسه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، دژوار کردووبێت!
هه‌روه‌ها وتی: دارستانه‌كانی به‌رامبه‌ر به ناوچه‌ی گێڵانغەرەب. پوشپه‌ڕی ئه‌وساڵ ئاگری گرتبوو كه به یه‌كجار، ١٥٠ هیكتار له دارستانه‌كه له ئاگردا سووتا.
هه‌روه‌ها شه‌وی پێنج شه‌مه‌ش، ١٥ رەزبەر به‌رزاییه‌كانی سه‌راوانی ناوچه‌ی شاباد ئاگری گرت كه له ئاكامدا ٥هێكتار له‌و دارستانانه له ئاگره‌كه‌دا سووتان و زۆرتر له ٣٠میلیۆن تمه‌نی زیان لێكهوتهوه.
ناوچه دارستاناویهكانی سه‌راوانی گێڵانغەرب، ڕووبه‌ره‌كه‌ی ٦هه‌زار هێكتاره و له دارستانه ده‌وڵه‌مه‌ند و گرینگه‌كانی ئه‌و شارستانه دێته ئه‌ژمار.
له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا ١٨ جار ڕوداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه له دارستان و لێرەوارەکانی شاباد كه‌وتۆته‌وه كه زیاتر له ٤٨٠ هیكتار له‌و دارستانانه سووتاون و ٢میلیارد و ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نیان زیان لێكه‌وتۆته‌وه .
ئه‌وه نۆزده‌هه‌مین ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا
شارستانی گێڵانغەرب. به ڕووبه‌ری ١٧٥٠٠٠هیكتاری مهنابیحی سروشتی هه‌یه كه ٧٥٠٠٠هیكتاری دارستانه‌و ئه‌وه‌ی تریشی مێرگ و نزاره.
شاباد ٧٢٠٠٠ حه‌شیمه‌تی لێ نیشته‌جێن و كه‌وتۆته خۆرئاوایی كرماشان.