ڕۆژی ڕابردوو لاوێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان خۆی كوشت. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵان به ناوی “ئا. م” له گه‌ڕه‌كی زیبا شاری بۆكان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م لاوه كورده ساڵی ١٣٧٣ له دایك بووه، ناوبراو نامه‌یه‌كی له پاش به‌جێماوه كه له‌م نامه‌یه‌دا نووسراوه كوژرانی من ده‌ستی هیچ كه‌سی تێدانییه و من به هۆی بێ هیوایی له ژیان و داهاتووی خۆم ده‌ستی بۆ خۆكوژیی بردوه و هه‌ر بۆیه لێره‌دا كۆتایی به ژیانی خۆم دێنم. شایانی باسه كه ساڵانه ده‌یان كه‌س له شار و ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به هۆی بێكاری و گیروگرفتی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆتایی به ژیانی خۆیان دێنن