“رەحمان عزیز پنا” کوری مه‌حموود خەڵکی هەڵۆ، سه‌ر به‌شاری بانه لە تەمەنی ٦٠ ساڵی بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ٥ سال پێشمەرگەی حدک بوو، دواتر به هۆی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه له‌سه‌ر ئیزنی حیزب ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌رژیانی ئاسایی هه‌تا لە ساڵی ٦٩ پەیوەندی بە تەشکیلاتی نهێنی حیزب دەگرێتەوە . ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا‌و قارەمان بوو کە له چه‌ندین شه‌ری نێوان تێکۆشه‌رانی دیمۆکرات و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی وه‌کوو شه‌ری رێگه‌ی بانه‌و سه‌رده‌شت، شه‌ری پێاوین، قاره‌مانیه‌تی نواندوه،هەروەها چەندین جار برینداریش دەبێ.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزب وێرای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری ئه‌و ئازیزه
خۆی به هاوخه‌میان ده‌زانێ.