كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئا‌مریكا، له دوو حیزبی كۆماریخواز و دێموكرات داوایان كرد كه پێش به ئه‌ندامبوونی ئێران له ڕێكخراوی تیجاره‌تی جیهانی بگرن.
بڵاڤۆكی وال ئیستریت ژوورناڵ ڕایگه‌یاند كه٤ كه‌س له نوێنه‌رانی دوو حیزبی كۆماریخواز و دێموكرات له مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا له نامه‌یه‌كدا داوایان له ڕێكخراوی تیجاره‌تی جیهانیی كردوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیزن به ئێران نه‌ده‌ن كه ببێته ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه.
له داواكاریی ئه‌م گرووپه‌دا هاتووه، ئه‌ندامبوونی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێكخراوی تیجاره‌تی جیهانی، جگه له به‌هێزبوون و توانامهندبوونی ئه‌م ڕێژیمه سه‌ركوتكه‌ره، ده‌بێته هۆی پێش‌گرتن به گه‌مارۆی نوێ دژی ئه‌م وڵاته.
ئه‌م نوێنه‌رانه كۆماری ئیسلامی به پشتیوانی كردن له تیرۆریزم، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و هێندێك له كرده‌وه ناقانوونییه‌كان تاوانبار كرد.
ڕه‌وتی ئه‌ندامبوونی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێكخراوی تیجاره‌تی جیهانی، له چه‌ند ساڵی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك گیروگرفتی هه‌بوو به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران هیواداره كه به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ناسراو به به‌رجام، بوار بۆ گه‌یشتنی ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌م دامه‌زراوه ئابوورییه خۆش ده‌كا.
شایانی باسه كه ئیمزاكه‌رانی ئه‌م نامه‌یه له له دژبه‌رانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و زلهێزه‌كان بوون.