میلاد فیروزپه‌نا، چالاكی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان كه پێشتر له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئه‌م شاره‌وه حووكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
بە پێی هەواڵێک کە ماف نیوز بڵاوی کردوتەوە، میلاد فیروزپه‌نا، ڕۆژی‌١٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٤ به تۆمه‌تی پێبوونی ماده‌ی هۆشه‌به‌ری شیشه له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، ڕۆژی ٢٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئێران له شاری بۆكان حووكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو گوتی: ناوبرا له حاڵێكدا ده‌سبه‌سه‌ر كراوه كه هیچ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ری پێ نه‌بووه و داوای كردوه كه به په‌روه‌نده‌كه‌یدا بێنه‌وه به‌ڵام له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان قه‌زاییه‌وه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كراوه.
میلاد فیروزپه‌نای ته‌مه‌نی ٢١ ساڵ، كوڕی حه‌سه‌ن پێشتریش ماوه‌ی 2 مانگ به تۆمه‌تی هاوكاریی حیزبێكی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر و له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكان ڕاگیرابوو. له حاڵێكدا حوكمی ئێعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه كه دانی به هیچ كام له‌م تۆمه‌تانه دانه‌ناوه.