فرۆشتنی كتێبه‌كانی ئومید سلێمانی له كتێبخانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران قه‌ده‌غه كران.
بە پێی ڕاپۆرتێک لەم بارەوە كتێبخانه و كتێبفرۆشییه‌كانی پارێزگاكانی ئیلام، سنه و كرماشانیان ئاگادار كردۆته‌وه كه له فرۆشتنی كتێبی نووسه‌ری كورد ئومید سلێمانی خۆ بپارێزن و كتێبه‌كانی ناوبراو ڕاسته‌وخۆی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد له كتێبخانه‌كان كۆده‌كرێته‌وه.
ئومید سلێمانی ڕۆژی ١٣ بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له پێشانگایه‌كی هونه‌ر له شاری سنه به هۆی چالاكیی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترابۆوه، پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته ئازاد كرابوو و مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌شی نه‌درا و بۆخۆشی ماوه‌یه‌ك له ژێر چاودێریی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا بوو و پاشان به ناچار ئێرانی به‌جێ هێشت.
ئه‌م نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه ئه‌ندامی كانوون نووسه‌رانی كرماشان بوو، ناوبراو له دایكبووی شاری پاوه و نووسه‌ر ٣ كتێب به‌ناوه‌كان “راز اهرام منطقه ٥١”، “آرزوهای نفرین” و “خنیاگر انزوا” یه و ته‌نیا كتێبی یه‌كه‌می له‌سه‌ر مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد بڵاوكرایه‌وه.
سلێمانی كارناسیی هونه‌ره جوانه‌كانی له شاری تاران ته‌واو كردوه و ساڵی ٩٢ وه‌ك لاوترین نووسه‌ری ناوچه‌ی هه‌ورامان ناسرا. ناوبراو له دوو ڕۆژنامه‌ی “نوای وقت” له كرماشان و “دیدگاه” له سنه كاری ده‌كرد له زۆربه‌ی بڵاوكراوه‌كانی ناوچه‌ییدا وتار و بابه‌تی هه‌بوو.
ئومید سلێمانی كه پێشتر چه‌ندین جار ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو، دوایین جار ڕۆژی ١٣ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ له به‌ندی ئینفرادی زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌دا ڕاگیرابوو و پاش هاتنه‌ده‌ری له زیندان به‌ناچاری ئێرانی به‌جێهێشت.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعات چه‌ندین جار فشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هێنابوو كه كوڕه‌كه‌یان بۆ ئێران بگه‌ڕێننه‌وه.