به‌ندكراوێكی مه‌زهه‌بیی كورد به ناوی عه‌لی ماوه‌ت له به‌ندیخانه‌ی ورمێ مانی له خواردن گرت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به عه‌لی ماوه‌ت گوتی، ناوبراو ماوه‌ی ٥ مانگه له ژووری ئینفرادیی گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ‌دا به بێ هۆ ڕاگیراوه. چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به هۆی ناله‌باریی شوێنی ڕاگرتنهكهی مانی له خواردن گرت.
عه‌لی ماوه‌ت به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر ڕاگرتنی له شوێنێكی خراپ‌دا مانی له خواردن گرتووه.
وێڕای نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه ناوبراو به هۆكاره‌كانی بێ تاوانی، پێڕانه‌گه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كه‌ی، به‌رته‌سككردنه‌وه، نه‌گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی و قه‌بووڵنه‌كردنی بارمته بۆئازادیی كاتی، مانی له خواردن گرتووه.
عه‌لی ماوه‌ت له‌گه‌ڵ ١١ چالاكی مه‌زهه‌بی دیكه له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له شاری بۆكان ده‌سبه‌سه‌ر كرا و پێشتریش له ساڵی ٩١ ماوه‌ی ١٦ مانگ له زیندان دابوو.