جێگری كاروباری بازرگانیی ڕێكخراوی پیشه‌سازی، سامانه‌كان و تیجاره‌تی پارێزگای كرماشان ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوودا له سنووری خوسره‌وی سه‌دی ٧٥، له سنووری په‌رویزخان سه‌دی ٧٢و هه‌روه‌ها له سنووری پاوه سه‌دی ٧١ هه‌نارده‌ی شتومك دابه‌زیوه.
مێهدی محه‌ممه‌دپوور وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوودا بڕی یه‌ك میلیارد دۆلار شتومك له سنووره‌كانی پارێزگای كرماشان هه‌نارده كراوه گوتی: ئه‌م ڕێژه‌یه له چاو ساڵی پێشوو سه‌دی ٢٢ دابه‌زیوه.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی: جگه له گومركی كرماشان و بازاڕچه‌ی سنووریی “شێخ سڵه” كه هه‌نارده‌ی به‌رزبۆته‌وه، هه‌موو بازاڕه‌چه ڕه‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كانی پارێزگای سه‌دی ٦ بۆ ٧٥ دابه‌زیوه.
به‌قسه‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌رزترین ڕێژه‌ی دابه‌زینی هه‌نارده له گومركی خوسره‌وی سه‌دی ٧٥، په‌رویزخان سه‌دی ٧٢ و پاوه‌ش سه‌دی ٧١ دابه‌زیوه.
ناوبراو هۆكاره‌كانی دابه‌زینی هه‌نارده‌ی شتومك له‌م سنوورانه بۆ خراپیی ڕێگاوبانه‌كان و گه‌ڕانه‌وه و گوتی: جاده‌كانی كرماشان زۆبه‌یان له حاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه دان بەلام بە هۆی کەمتەرخەمییەوە هێستا بە ئەنجام نەگەیشتووە. له‌لایه‌كی دیكه‌ش كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به هۆی به‌رزبوونی ته‌عره‌فه‌ی سمیت، نه‌بوونی تاقیگه له‌سه‌ر سنووره‌كان بۆ كوالیتیی چاك و خراپیی كاڵاكانکە لە ئێرانەوە هەناردە دەکرێ و خراپیی ژێرخانی ئابووریی عێراق هاورده شتومك له ئێرانه‌وه بۆ عێراق له كه‌می داوه.بەشیکی زۆر لە شیرکەتە ئابوورییەکانی عێراق وهەریمی کوردستان چیتر خوازیاری شتومەکی ئێران نین.