بە دوای پشتیوانی بەربڵاوی سەدان کەس لە خەڵک و چالاکانی مەدەنی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مەریوان، سەرجەم دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکەی مەریوان ئازاد کران.
رۆژی ١٥ی رەزبەر و لە رۆژی دووهەمی خۆپێشانداندا ٥ کەس لە خۆپێشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کران.
عەلی ڕەشیدی یەکێک لە گیراوەکان ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئازاد کرابوو بەڵام هەر یەک لە “بەهرە عارفی شێخ، سەیران خورنکا، ڕۆژین ڕەزایی و ئارتین حەسەنزادە” کە
ڕۆژەی پێنجشەممە ١٥ی رەزبەر لەلایەن ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستگیر کرابوون، ئەمڕۆ شەممە هەرکام بە دانانی 50 ملیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
ئازادبوونی ئەو چوار هاوڵاتییە دوای ئەو کەمپەینە هات، کە سەدان کەس لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە پشتیوانییان لە خۆپیشاندانە مەدەنییەکەی مەریوان کردبوو.